وَكَذٰلِكَ
اَوْحَیْنَاۤ
اِلَیْكَ
رُوْحًا
مِّنْ
اَمْرِنَا ؕ
مَا
كُنْتَ
تَدْرِیْ
مَا
الْكِتٰبُ
وَلَا
الْاِیْمَانُ
وَلٰكِنْ
جَعَلْنٰهُ
نُوْرًا
نَّهْدِیْ
بِهٖ
مَنْ
نَّشَآءُ
مِنْ
عِبَادِنَا ؕ
وَاِنَّكَ
لَتَهْدِیْۤ
اِلٰی
صِرَاطٍ
مُّسْتَقِیْمٍ
۟ۙ
3
[ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا ] وه‌ به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ ڕوحێكمان به‌ وه‌حی بۆ ناردوویت، كه‌ مه‌به‌ست پێی قورئانه‌، به‌ روح ناوی بردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چۆن لاشه‌ به‌بێ روح ناژی مرۆڤیش به‌بێ قورئان ناژی [ مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پێش ئه‌وه‌ی قورئانت بۆ بێت نه‌تده‌زانی قورئان چیه‌و چی تیادایه‌ وه‌ ئیمان هێنان و درێژه‌ی ئیمان چیه‌ [ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ] به‌ڵام ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌مان كردووه‌ به‌ نوورو ڕووناكیه‌ك كه‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌ده‌ین له‌ به‌نده‌كانی خۆمان كه‌ ویستمان لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێ [ وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٢) ] وه‌ تۆ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیدایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌ده‌یت و ڕێنماییان ئه‌كه‌یت بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره‌